بەشداربووانى بەڕێز، لە ئێستادا کێشەیەک هەیە لە سیستەمى ناردنى ئیمەیڵی چالاککردنى هەژمار، بۆیە چاوەڕێ بکەن، إن شاء الله بەم نزیکانە چاکدەکرێت و ئیمەیڵی چالاککردنى هەژمارتان بۆ دەنێردرێت.

ئەکادیمیای وتاربێژان
دڵنیابوونەوە لە هەژمارەکەت (حسابەکەت)
بەرگی کتێبەکانی وەرزی یەکەم
٢٠ / ١ / ٢٠١٧

نامەى بەشداربووان

تا ئێستا دەنووسرێت هەژمارەکەت چالاک نیە، وە هیچ ئیمەیڵێکم بەدەست نەگەیشتووە، لەکاتێکدا ئیمەیڵەکەم تەواوە و کێشەى نیە، ئایا چی بکەم؟

وەڵام:
ڕاستە ئیمەیڵەکەت پێنەگەیشتووە، بۆیە پێت دەڵێت هەژمارەکەت چالاک نیە. ئەمەش بەهۆى بوونى کێشەیەک لە ناردنى ئیمەیڵی چالاککردنی هەژمار بۆ بەشداربووان. بۆیە ئیمەیڵەکەی تۆ کێشەى نیە، دەستکارى مەکە. تەنها ئەوەیە چاوەڕێ بکە تاوەکو ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت لە ڕۆژانى داهاتوودا لەلایەن بەڕێوەبەرانى ئەکادیمیاوە، دواتر لە ماڵپەڕى ئەکادیمیا و لە تێلەگرامى ئەکادیمیا ئاگادارى بڵاودەکەینەوە و ئیمەیڵی چالاککردنتان بۆ دەنێرین، ئەو کات دەتوانن هەژمارەکەتان چالاک بکەن و وێنەى بڕوانامەکەش بنێرن.
لەوانەیە بڵێیت ئەی ئەگەر کاتى خۆتۆمارکردن تەواوبوو؟
کێشە نابێت، چونکە تۆ ناوت تۆمارکردووە، دواى تەواوبوونى کاتى خۆتۆمارکردنیش دەتوانیت هەژمارەکەت چالاک بکەیت و وێنەى بڕوانامەکەشت بنێریت.

١٩ / ١ / ٢٠١٧

بەشداربووانى بەڕێز، کۆمەڵێک وانەى نوێی ئەکادیمیا زیادکراوە بۆ یوتیوبی فەرمى ئەکادیمیا، دەتوانن کرتە لەم لینکەى لاى خوارەوە بکەن بۆ بینینى وانەکان.

کرتە لێرە بکە

١٩ / ١ / ٢٠١٧

ئەو بەشداربووانەى ناوى خۆیان تۆمارکردووە، بەڵام ئیمەیڵی چالاککردنیان پێنەگەیشتووە، با چاوەڕێ بکەن، کێشەیەک هەیە لە ناردنى ئیمەیڵەکان، هەرکاتێک چارەسەر کرا، إن شاء الله ئیمەیڵی چالاککردنیان بۆ دەنێردرێت.

سەبارەت بە خۆتۆمارکرنیشیان، کێشەیان نیە، ئەوان ناوى خۆیان تۆمارکردووە، تەنها چالاککردنەکەى ماوە.

 

١٩ / ١ / ٢٠١٧

بەشداربووانى بەڕێز، تا ماوەیەکى کاتى ناتوانین وەڵامى نامەکانتان بدەینەوە لە ڕێگەى بەشی پەیوەندیەوە بەهۆی کێشەیەکەوە، بەڵام ئێوە دەتوانن نامە بنێرن، کەی ئەو کێشەیە چارەسەر کرا، إن شاء الله وەڵامى نامەکانتان وەردەگرن.

١٨ / ١ / ٢٠١٧

بەشداربووانى بەڕێز، لە ئێستادا هەموو وانە نوێیەکانى ئەکادیمیا بەشێوەى دەنگى بەردەستە لەناو کۆگاى ئەکادیمیا.

کلیک لێرە بکە

١٨ / ١ / ٢٠١٧

بەشداربووانى بەڕێز، ئێستا هەموو کتێبەکانى کۆرسی یەکەم لەناو کۆگاى ئەکادیمیا بەشێوەى ئەلکترۆنى (PDF) بەردەستە.

کلیک لێرە بکە

١٨ / ١ / ٢٠١٧

١- ئەکادیمیاى ئامۆژگارى بریتیە لە ئەکادیمیایەکى زانستى شەرعى بۆ پەروەردە و فێرکردنى مسوڵمانان و شارەزا کردنیان لە زانستە شەرعیەکان. تەنها مەبەست ناو تۆمارکردن نیە، بەڵکو دەبێت گوێ لە وانەکان بگریت، وە هەوڵبدەیت لێی تبگەیت، وە دواتر تاقیکردنەوە دەکەیت لەو وانانەدا.

٢- ئەکادیمیاى ئامۆژگارى بڕوانامەى فەرمى نابەخشێت بە هیچ بەشداربوویەک، وە بە بڕوانامەى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى ناتوانیت دابمەزرێیت.

٣- ماوەی تەواوبوونى وانەکانى ئەم ئەکادیمیایە دوو ساڵە، دابەش دەکرێت بەسەر چوار کۆرسدا. وانەکانى کۆرسێک بۆ ماوەى (٣) مانگ بەردەوام دەبێت، پاشان لە کۆتایی کۆرسەکەدا تاقیکردنەوەى وەرزى دەکرێت.

٤- وانەکانى ئەکادیمیا ڕۆژانى (یەک شەممە و دوو شەممە و سێ شەممە و چوار شەممە) دەخوێندرێت لەم سێ کاتەدا (٧:١٥م، ٩:١٥م، ١٠:١٥م). وانەکان لە ڕێگەى کەناڵی ئامۆژگارى و ماڵپەڕى ئەکادیمیاى ئامۆژگارییەوە دەگوازرێتەوە.

بەستەرى پەخشی ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى

http://amozhgary-academy.com/Rastewxo

٥- بۆئەوەى بە سەرکەوتویی ئەکادیمیا تەواوبکەیت، پێویستە گوێ لە وانەکان بگریت و هەوڵبدەیت لێی تێبگەیت، وە بەشداری هەموو ئیمتیحانەکانی هەر چوار کۆرسەکە بکەیت.

٦- پێش ئەوەى ناوى خۆت تۆماربکەیت، پێویستە ئیمەیڵی تایبەت بە خۆت دروستکردبێت. وە دڵنیابە لەوەى دەتوانیت سەردانى ئیمەیڵەکەت بکەیت. ئەگەر خۆت لە دروستکردنى ئیمەیڵ نازانیت، بە کەسێکى شارەزا بڵێ کە ئیمەیڵت بۆ دروستبکات و شێوازى خۆتۆمارکردنت فێربکات.

٧- ئەو کەسانەى ئێستا ناوى خۆیان تۆماردەکەن، پێویستە ئەوە بزانن کە ئەکادیمیا بۆ ماوەى دوو هەفتەیە دەستیپێکردووە، وە ئەو وانانە دووبارە ناکرێتەوە. دەبێت خۆیان گوێبیستى وانەکانى سەرەتا ببن لە ڕێگەى کۆگاى ئەکادیمیاى ئامۆژگاریەوە. وانەکان لە ئێستادا بەشێوەى دەنگى داندراوە، وە بەم نزیکانەش إن شاء الله هەموو وانەکان بەشێوەى ڤیدیۆ لە ماڵپەڕى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى بڵاودەکرێتەوە. لە ئێستادا سێ کتێب لە کتێبەکانى ئەکادیمیا لەناوى کۆگاى ئەکادیمیا داندراوە بەشێوەى ئەلکترۆنى (PDF)، دواتر إن شاء الله چوار کتێبەکەى تریش دادەنرێت. وە ئەگەر دەتەوێت بەشێوەى چاپکراو کتێبەکان دەستبکەوێت، ئەوە ناوی ئەو کتێبخانە ببینە لەو وێنەیەی لە بەشی خوارەوە دادەنرێت.

بەستەرى کۆگاى ئەکادیمیا

http://amozhgary-academy.com/Koga#a_1

٨- بۆئەوەى بەشداربیت، پێویستە ناوى خۆت لە ماڵپەڕى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى تۆماربکەیت، بۆ شێوازى خۆتۆمارکردن، ئەم لینکەی لاى خوارەوە بکەرەوە، بەشێوەى فێرکارى بۆت ڕوون دەکاتەوە چۆن دەتوانیت ناوى خۆت تۆماربکەیت لە ئەکادیمیاى ئامۆژگاری.

http://safeyoutube.net/w/IbW

٩- دواى ئەوەى ناوى خۆت تۆماردەکەیت، پێویستە وێنەیەکى بڕوانامەکەت بنێریت. ئەو بڕوانامانەى کە وەردەگیرێت بریتین لە: (بڕوانامەى سێی ناوەندی، یان شەشی ئامادەیی، یان زانکۆ، یان پەیمانگا). بۆ شێوازى ناردنى بڕوانامە، ئەم لینکەی لاى خوارەوە بکەرەوە، بەشێوەى فێرکارى بۆت ڕوون دەکاتەوە چۆن بڕوانامە بنێریت.

http://safeyoutube.net/w/ObW

١٠- ئەگەر پاسۆردت بیرچووەوە، دەتوانیت پاسۆردێکى نوێ دابنێیت، بۆ چۆنێتى گۆڕینى پاسۆرد سەردانى ئەم لینکەی لاى خوارەوە بکە، بەشێوەى فێرکارى بۆت ڕوون دەکاتەوە.

http://safeyoutube.net/w/PbW

١١- ئەگەر ئیمەیڵت بە هەڵە نووسی، دواتر ئیمەیڵى ئەکادیمیات بەدەست نەگەیشت، یان ئیمەیڵێکى نوێت دروستکردووە و دەتەوێت ئیمەیڵە کۆنەکەت بگۆڕیت بەو ئیمەیڵە نوێیە، ئەم لینکەی لاى خوارەوە بکەرەوە، بە شێوازی فێرکارى بۆت ڕوون دەکاتەوە کە چۆن ئیمەیڵەکەت بگۆڕیت.

http://safeyoutube.net/w/QbW

١٢- بۆئەوەى ئاگادارى دواترین هەواڵەکانى ئەکادیمیا بیت، دەتوانیت سەردانى ماڵپەڕی ئەکادیمیای ئامۆژگارى بکەیت، هەروەها ئەگەر تێلەگرامت هەبێت (Telegram)، ئەوە دەتوانیت سەردانى پەڕەى فەرمى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى بکەیت لە تێلەگرام.

بەستەرى تێلەگرامى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى

https://t.me/amozhgary_academy

تێبینى: ئەکادیمیاى ئامۆژگارى هیچ پەڕەیەکى فەرمى نیە لە فەیسبووک، وە داوا لە بەشداربووان دەکەین بەشدارى نەکەن لە هیچ پەڕەیەکى فەیسبووک کە لەلایەن کەسانێکەوە دروستبکرێت بەناوى ئەکادیمیاى ئامۆژگارییەوە.

١٣- ئەگەر کێشەت هەیە لەوەى حسابەکەت چالاک نەبووە، یان ناتوانیت بچیتە ژوورەوە، یان ئیمەیڵی ئەکادیمیات پێنەگەیشتووە، یان بڕوانامەت دەستناکەوێت، یان لە یەکێک لەو خاڵانەى لاى سەرەوە تێنەگەیشتوویت، ئەوە لە ڕێگەى ئەم لینکەی خوارەوە بەشی پەیوەندی بکەرەوە و کێشەکەت بنووسە، دوای (٢٤) بۆ (٤٨) سەعات وەڵام دەدرێیتەوە لەلایەن بەڕێوەبەرانى ئەکادیمیاوە إن شاء الله، بەڵام دڵنیابە لەوەى کە ئیمەیڵەکەت بەشێوەیەکى ڕاست دەنووسیت، ئەگەرنا دواتر وەڵامەکەت وەرناگریتەوە لەلایەن بەڕێوەبەرانى ئەکادیمیاوە، چونکە ئیمەیڵەکەت بە هەڵە نووسیوە.

بەستەرى بەشی پەیوەندی لە ماڵپەڕى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى

http://amozhgary-academy.com/Peiwandy

١٤ / ١ / ٢٠١٧

لە ڕۆژى یەک شەممەوە (١٥/ ١/ ٢٠١٧) سیستەمى خۆتۆمارکردن چالاک دەکرێتەوە بۆ ئەو کەسانەى کە نەیانتوانیوە ناوى خۆیان تۆماربکەن و داوا دەکەن کە یارمەتیان بدرێت ناوى خۆیان تۆماربکەن. بەڵام بۆ ماوەیەکى کاتیە و تاوەکو (٢٠/ ١/ ٢٠١٧)یە، لەدوای ئەو بەروارەوە خۆتۆمارکردن ڕادەگیرێت.

١٢ / ١ / ٢٠١٧

لە ئێستادا هەموو وانەکانى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى بەشێوەى دەنگى (MP3) لەناو کۆگاى ئەکادیمیادا بەردەستە.

بەستەرى کۆگاى ئەکادیمیا

کلیک لێرە بکە

١٢ / ١ / ٢٠١٧

ئەو کەسانەى ناوى خۆیان تۆمارکردووە، کێشەیان نیە، پێویست ناکات دووبارە ناوى خۆیان تۆماربکەن. ئەم ئاگاداریە بۆ ئەو کەسانەیە کە پێشتر نەیانتوانیوە ناوى خۆیان تۆماربکەن تا ئەو کاتەى خۆتۆمارکردن ڕاگیراوە، وە دەیانەوێت ناوی خۆیان تۆماربکەن، لە بەروارى (١٥/ ١/ ٢٠١٧)ـەوە بۆ ماوەیەکى کاتى خۆتۆمارکردن چالاک دەکرێتەوە و دەتوانن ناوى خۆیان تۆماربکەن.

٥ / ١ / ٢٠١٧

فریکوێنسی ئامۆژگاری

مانگی دەستکردنایلسات
فریکوێنس12521
سیمبڵ ڕەیت27500
پۆلارتیV
بەستەری پەیوەندیدار

ماڵپەڕی کەناڵی ئامۆژگاری
مامۆستا عبداللطیف أحمد
ئامانجی ئەکادیمیا

دەمانەوێت فێرخوازان بە زانستە شەرعییەکان ئاشنا بن و ئەو زانستانە بخوێنن کە لە بنەڕەتدا خوێندنیان زۆر پێویستە

کات و بەروار

دوو شەممە
٢٥ / ربيع الثاني / ١٤٣٨
٢٣ / کانونی دووەم / ٢٠١٧
مافەکانی پارێزراوە بۆ ئەکادیمیای ئامۆژگاری (٢٠١٦).