دڵنیابوونەوە لە هەژمارەکەت (حسابەکەت)
٥ / ٣ / ٢٠١٧

ئەو بەشداربووانەى تا ئێستا بڕوانامەیان نەناردووە، هەوڵبدەن وێنەى بڕوانامەکانیان بنێرن، چونکە هەر بەشداربوویەک وێنەى بڕوانامەکەى نەنێرێت، مافی ئەوەى پێنادرێت بەشدارى تاقیکردنەوەکان بکات.

بڕوانامەکان بریتین لە:
یەکەم: بڕوانامەى فەرمى سێی ناوەندی، یان شەشی ئامادەیی، یان زانکۆ یان پەیمانگا.
دووەم: ئەگەر هیچ کام لەوانەى خاڵی یەکەمت دەستنەکەوت، ئەوە کارتى دەرچوون (دەرەجەکان)ی یەکێک لە پۆلەکانى خوێندنت بنێرە، وەکو پۆلى سێی ناوەندی، یان چواری ئامادەیی، یان پێنجی ئامادەیی، یان شەشی ئامادەیی، یان یەکێک لە مەرحەلەکانى زانکۆ، یان یەکێک لە مەرحەلەکانى پەیمانگا.

بۆ شێوازى ناردنى بڕوانامە، کلیک لەم بەستەرەى لاى خوارەوە بکە، شێوازى ناردنى بڕوانامەت بۆ ڕوون دەکاتەوە.

http://safeyoutube.net/w/ObW

٢٠ / ٢ / ٢٠١٧

ئەو بەشداربووانەى بڕوانامەیان ناردووە و تا ئێستا وەڵامنەدراونەتەوە، چاوەڕێ بکەن تاوەکو پشکنین بۆ بڕوانامەکانیان تەواودەبێت، دواتر وەڵامدەدرێنەوە إن شاء الله.

٢٠ / ٢ / ٢٠١٧

کۆمەڵێک لەو بەشداربووانەى پێشتر نامەیان بەدەست نەگەیشتبوو، نامەى تایبەتیان بۆ نێردراوە لە ڕێگەى حسابەکانیانەوە دەربارەى بڕوانامەکانیان، هەر بەشداربوویەک بڕوانامەى ناردووە، سەردانى حسابە تایبەتیەکەى خۆى بکات.

بۆ سەردانى حسابەکەت، بەشی چوونە ژوورەوە بکەرەوە، ئیمەیڵ و پاسۆردەکەت داخل بکە.

http://amozhgary-academy.com/ChwneZhwrewa

٢٠ / ٢ / ٢٠١٧

هەندێک بەشداربوو بە هەڵە ئاگاداریان پێگەیشتووە کە بڕوانامەکەیان پەسەند کراوە. دواتر ئەو هەڵەیە چارەسەر کراوە، بۆیە هەر بەشدابوویەک لە ئێستادا ئاگاداریەکە لە حسابەکەیدا دەرنەکەوێت، ئەوە بڕوانامەکەى پەسەند نەکراوە، چاوەڕێ بکات تاوەکو وەڵام دەدرێتەوە إن شاء الله.

١٩ / ٢ / ٢٠١٧

ئەو بەشداربووانەى بڕوانامەکانیان پەسەند کراوە، کاتێک حسابەکانیان دەکەنەوە لە ماڵپەڕى ئەکادیمیا، بەم شێوەیە دەردەکەوێت کە لە وێنەکەدا نیشاندراوە.

١٩ / ٢ / ٢٠١٧

ئەو بەشداربووانەى بڕوانامەیان ناردووە، دەتوانن سەردانى حسابەکانیان بکەن لە ماڵپەڕی ئەکادیمیا، ئەوانەى بڕوانامەکەیان پەسەند کراوە پەیامى تایبەتیان بۆ نێردراوە.

ئەو بەشداربووانەى پەیامیان پێنەگەیشتووە، ئەوە بڕوانامەکەیان لەژێر پشکنیندایە، وە بەم نزیکانە وەڵام دەدرێنەوە إن شاء الله.

بۆ سەردانى حسابەکەت، بەشی چوونە ژوورەوە بکەرەوە، ئیمەیڵ و پاسۆردەکەت داخل بکە.

http://amozhgary-academy.com/ChwneZhwrewa

١٧ / ٢ / ٢٠١٧

نامەى بەشداربووان

ئایا تاقیکردنەوەکان بە زمانى کوردی دەبێت یان عەرەبی؟

وەڵام:
لە ئێستادا گرنگى بە وانەکان بدەن. پێش تاقیکردنەوەکان ڕوونکردنەوەتان دەدەینێ لەسەر شێوازی تاقیکردنەوەکان، وە هەوڵدەدەین بە شێوازێک بێت کە کێشەى تێنەگەیشتن لە پرسیارەکان دروستنەبێت إن شاء الله.

بۆ ناردنى نامە، لە ڕێگەى بەشی (پەیوەندی)یەوە نامەمان بۆ بنێرە.

http://amozhgary-academy.com/Peiwandy

١٢ / ٢ / ٢٠١٧

نامەى بەشداربووان

١- چۆن ئەو زانیاریانەى کە مامۆستا عبداللطیف لە وانەى (ریاض الصالحین) دەیخوێنێت، دەستمان بکەوێت؟
٢- ئایا تاقیکردنەوەى لە مەتنى کتێبەکەدا دەکرێت یان لەو زانیاریانەشدا؟

وەڵام:
١- ئەو بابەتانەى مامۆستاى بەڕێز لەکاتى وانەى (مختصر ریاض الصالحین) باسی دەکات، بەشێوەیەکى ئامادەکراو لەبەردەست نیە تاوەکو لە ئێستادا دابنرێت.

٢- خاڵێکى گرنگ هەیە دەبێت هەموو بەشداربووان بیزانن، مەبەستی خوێندن لە ئەکادیمیا دەرچوون لە تاقیکردنەوە نیە، مەبەستى ئەکادیمیا ئەوەیە لە ڕێگەى خوێندنى ئەو وانە شەرعیانەوە، ئیمانت زیاد بکات، وە لەمەودوا عیبادەکانت لەسەر سوننەت بێت، وە هەڵسوکەوتت بەپێی قورئان و حەدیث بێت، وە بتوانیت لە ڕێگەى ئەو زاستە شەرعیەى فێربوویت، بەپێی تواناى خۆت هاوکارى چواردەورت بکەیت تاوەکو زیاتر لە دینى خواى گەورە شارەزا ببن و عیبادەتەکانیان موافقی قورئان و سوننەت بێت.
ئەگەر تۆ کەسێک بیت گوێبیستى وانەکان بیت، وە هەوڵبدەیت بەردەوام پێیدا بچیتەوە تاوەکو بەتەواوى لە بابەتەکان تێبگەیت، ئەوە تۆ پێویستت بە ئیمتیحان نیە.
ئیمتیحان هۆکارێکە دانراوە بۆئەوەی بەشداربووان هانبدات پێداچونەوە بۆ ئەو وانانە بکەن کە خوێندویانە و زیاتر لێی تێبگەن.
واتە مەبەستى ئەکادیمیا ئەوە نیە بەشداربووان ئیمتیحان بکەن و دەربچن. ئەگەر بەشداربوویەک لە هەموو ئیمتیحانەکان نمرەى تەواو بەدەست بهێنێت، بەڵام گوێ لە وانەکان نەگرێت، یاخود لێی تێنەگەیشتبێت، ئەوە سوودی وەرنەگرتووە لە ئەکادیمیا.
سەبارەت بە وەڵامى پرسیارەکەشت، تۆ ئەوەى لەبەردەستدایە هەوڵبدە لێی تێبگەیت، وە ئەو بابەتانەى گرنگن لەبەری بکە، پرسیارەکانى ئیمتیحانیش تەنها لەو کتێبەکەى بەردەستدا دێتەوە إن شاء الله.
وە هەر شتێکى تریش کە پێویست بێت ئێوە بیزانن بۆ ئیمتیحان، ئەوە پێشتر پێتان دەدرێت. بۆیە خەمت نەبێت.

بۆ ناردنى نامە، لە ڕێگەى بەشی (پەیوەندی)یەوە نامەمان بۆ بنێرە.

http://amozhgary-academy.com/Peiwandy

١٢ / ٢ / ٢٠١٧

نامەى بەشداربووان

مامۆستاى وانەى (تصريف العزي)، بە خوێندکارەکانى وت، ئیستنساخی شتە زیادەکانتان دەدەمێ، پرسیارەکان و هەندێ شتى تر، چۆن ئەوانەم دەستبکەوێت؟

وەڵام:
فەرموو، ئەم لینکە بکەرەوە، لە سەرو وانەکانەوە هەمووی دانراوە، بەشێوەى (pdf)، کلیک لە (داگرتن) بکە.

http://amozhgary-academy.com/Deng-8


بۆ ناردنى نامە، لە ڕێگەى بەشی (پەیوەندی)یەوە نامەمان بۆ بنێرە.

http://amozhgary-academy.com/Peiwandy

١ / ٢ / ٢٠١٧

بەشداربووانى بەڕێز، لە ئێستادا دەتوانیت وانەکانى ئەکادیمیا دابگریت بەشێوەى دەنگى لەناو کۆگاى ئەکادیمیا.

کلیک لێرە بکە

٢٩ / ١ / ٢٠١٧

ئەم بەشە بۆ ئەوە دانراوە تاوەکو دڵنیابین لەوەی هەر بەشداربوویەک تا چەند پاپەندى گوێگرتنە لە دەرسەکان. ئەگەر دەرسەکە بە ڕاستەوخۆ گوێت لێگرتبێت، یان بە تۆمارکراوی لە ماڵپەڕ گوێت لێگرتبێت، یان بە هەر شێوازێکى تر گوێت لێگرتبێت، دەتوانیت بە (بەڵێ) دایبنێیت. هەر دەرسە بە جیا حسابی بۆ دەکرێت، واتە ئەگەر تەنها وانەى یەکەمت گوێ لێگرتووە، ئەوە تەنها لە ئاستى وانەى یەکەم بیکە بە بەڵێ. وە بەو شێوەیە بۆ دەرسی دووەم و سێیەم و ... هتد. خواى گەورەش ئاگادارە.

تێبینى: لە سەرەتادا هەموو وانەکان بە (نەخێر) دانراوە. هەر دەرسێک گوێت لێگرتووە تا ئێستا، کرته لە (نەخێر) بکە، دەگۆڕێت بۆ (بەڵێ)، وە ئەگەر بە هەڵە کرتەت لێکرد، ئەوە دووبارە کرتەى لێبکەرەوە دەبێتەوە بە (نەخێر)، وە هەر دەرسێک لە داهاتوو گوێی لێدەگریت، ئەو کات دەیکەیت بە (بەڵێ).

وەکو لەو وێنەیەى لای خوارەوەدا نیشاندراوە.

٢٠ / ١ / ٢٠١٧

بەشداربووانى بەڕێز، ئێستا هەموو کتێبەکانى کۆرسی یەکەم لەناو کۆگاى ئەکادیمیا بەشێوەى ئەلکترۆنى (PDF) بەردەستە.

کلیک لێرە بکە

٨ / ١ / ٢٠١٧

فریکوێنسی ئامۆژگاری

مانگی دەستکردنایلسات
فریکوێنس12521
سیمبڵ ڕەیت27500
پۆلارتیV
بەستەری پەیوەندیدار

ماڵپەڕی کەناڵی ئامۆژگاری
مامۆستا عبداللطیف أحمد
ئامانجی ئەکادیمیا

دەمانەوێت فێرخوازان بە زانستە شەرعییەکان ئاشنا بن و ئەو زانستانە بخوێنن کە لە بنەڕەتدا خوێندنیان زۆر پێویستە

کات و بەروار

دوو شەممە
٤ / رمضان / ١٤٣٨
٢٩ / ئایار / ٢٠١٧
مافەکانی پارێزراوە بۆ ئەکادیمیای ئامۆژگاری (٢٠١٦).