دڵنیابوونەوە لە هەژمارەکەت (حسابەکەت)
١٢ / ٢ / ٢٠١٧
ئایا تاقیکردنەوە تەنها لە مەتنى کتێبەکاندا دەکرێت؟

نامەى بەشداربووان

١- چۆن ئەو زانیاریانەى کە مامۆستا عبداللطیف لە وانەى (ریاض الصالحین) دەیخوێنێت، دەستمان بکەوێت؟
٢- ئایا تاقیکردنەوەى لە مەتنى کتێبەکەدا دەکرێت یان لەو زانیاریانەشدا؟

وەڵام:
١- ئەو بابەتانەى مامۆستاى بەڕێز لەکاتى وانەى (مختصر ریاض الصالحین) باسی دەکات، بەشێوەیەکى ئامادەکراو لەبەردەست نیە تاوەکو لە ئێستادا دابنرێت.

٢- خاڵێکى گرنگ هەیە دەبێت هەموو بەشداربووان بیزانن، مەبەستی خوێندن لە ئەکادیمیا دەرچوون لە تاقیکردنەوە نیە، مەبەستى ئەکادیمیا ئەوەیە لە ڕێگەى خوێندنى ئەو وانە شەرعیانەوە، ئیمانت زیاد بکات، وە لەمەودوا عیبادەکانت لەسەر سوننەت بێت، وە هەڵسوکەوتت بەپێی قورئان و حەدیث بێت، وە بتوانیت لە ڕێگەى ئەو زاستە شەرعیەى فێربوویت، بەپێی تواناى خۆت هاوکارى چواردەورت بکەیت تاوەکو زیاتر لە دینى خواى گەورە شارەزا ببن و عیبادەتەکانیان موافقی قورئان و سوننەت بێت.
ئەگەر تۆ کەسێک بیت گوێبیستى وانەکان بیت، وە هەوڵبدەیت بەردەوام پێیدا بچیتەوە تاوەکو بەتەواوى لە بابەتەکان تێبگەیت، ئەوە تۆ پێویستت بە ئیمتیحان نیە.
ئیمتیحان هۆکارێکە دانراوە بۆئەوەی بەشداربووان هانبدات پێداچونەوە بۆ ئەو وانانە بکەن کە خوێندویانە و زیاتر لێی تێبگەن.
واتە مەبەستى ئەکادیمیا ئەوە نیە بەشداربووان ئیمتیحان بکەن و دەربچن. ئەگەر بەشداربوویەک لە هەموو ئیمتیحانەکان نمرەى تەواو بەدەست بهێنێت، بەڵام گوێ لە وانەکان نەگرێت، یاخود لێی تێنەگەیشتبێت، ئەوە سوودی وەرنەگرتووە لە ئەکادیمیا.
سەبارەت بە وەڵامى پرسیارەکەشت، تۆ ئەوەى لەبەردەستدایە هەوڵبدە لێی تێبگەیت، وە ئەو بابەتانەى گرنگن لەبەری بکە، پرسیارەکانى ئیمتیحانیش تەنها لەو کتێبەکەى بەردەستدا دێتەوە إن شاء الله.
وە هەر شتێکى تریش کە پێویست بێت ئێوە بیزانن بۆ ئیمتیحان، ئەوە پێشتر پێتان دەدرێت. بۆیە خەمت نەبێت.

بۆ ناردنى نامە، لە ڕێگەى بەشی (پەیوەندی)یەوە نامەمان بۆ بنێرە.

http://amozhgary-academy.com/Peiwandy

فریکوێنسی ئامۆژگاری

مانگی دەستکردنایلسات
فریکوێنس12521
سیمبڵ ڕەیت27500
پۆلارتیV
بەستەری پەیوەندیدار

ماڵپەڕی کەناڵی ئامۆژگاری
مامۆستا عبداللطیف أحمد
ئامانجی ئەکادیمیا

دەمانەوێت فێرخوازان بە زانستە شەرعییەکان ئاشنا بن و ئەو زانستانە بخوێنن کە لە بنەڕەتدا خوێندنیان زۆر پێویستە

کات و بەروار

یەک شەممە
٤ / المحرّم / ١٤٣٩
٢٤ / ئەیلول / ٢٠١٧
مافەکانی پارێزراوە بۆ ئەکادیمیای ئامۆژگاری (٢٠١٦).