دڵنیابوونەوە لە هەژمارەکەت (حسابەکەت)
دەربارەی ئێمە

ناساندنى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى

 ئەکادیمیاى ئامۆژگارى بریتیە لە ئەکادیمیایەکى زانستى شەرعى، کە لە ڕێگەى ئینتەرنێت و پەخشى ڕاستەوخۆى کەناڵى ئامۆژگارییەوە پێشکەش بە ئێوەى خۆشەویست دەکرێت.

 - ئامانجی سەرەکى ئەم ئەکادیمیایە بریتیە لە شارەزا کردنى مسوڵمانان بە دینە ڕاستەقینەکەیان و بڵاوکردنەوەى زانستى شەرعى بەگوێرەى قورئان و سوننەت، بە تێگەیشتنى پێشین و پێشەوایانى ئوممەت.

 - ئەو دەرسانەى لەم ئەکادیمیایە دەخوێندرێن و پێشکەش دەکرێن بریتین لە دوانزە عیلم:

١- العقيدة

٢- التفسير

٣- التجويد

٤- الحديث

٥- علوم الحديث

٦- الفقه

٧- أصول الفقه

٨- القواعد الفقهية

٩- مقاصد الشريعة

١٠- علوم القرآن

١١- اللغة العربية

١٢- السيرة النبوية

 - ئەکادیمیای ئامۆژگاری هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی گشت پێداویستییەکان لە پەرتوکی دەرسەکان و تاقیکردنەوەی وەرزى، وە بە شێوەیەکی ورد چاودێری خوێندکارەکان دەکرێت.

 - خوێندکار دەتوانێت ڕۆژانە بەشدارى دەرسەکان بکات لە ڕێگەى پەخشی ڕاستەوخۆى کەناڵی ئامۆژگارییەوە.

 - ماوەی تەواوبوونى دەرسەکانى ئەم ئەکادیمیایە دوو ساڵە، دابەش دەکرێت بەسەر چوار کۆرسدا.

 - دەرسەکانی کۆرسێک بۆ ماوەى (٣) مانگ بەردەوام دەبێت، پاشان لە کۆتایی کۆرسەکەدا تاقیکردنەوەى وەرزى دەکرێت بەگوێرەى ئەو خشتەیەى دانراوە.

 - خوێندکار دواى بەشدارى کردن لە تاقیکردنەوەى هەر چوار وەرزەکە، بڕوانامەى بەشداری کردنى پێدەدرێت.

 - خوێندکار دەتوانێت پەرتوکەکانى دەرس خوێندنى لە ماڵپەڕى ئەکادیمیاى ئامۆژگاری بەدەست بهێنێت.

 - کۆمەڵێک لە مامۆستایانى شارەزا هەڵدەستن بە وتنەوەى وانەکان.

فریکوێنسی ئامۆژگاری

مانگی دەستکردنایلسات
فریکوێنس12521
سیمبڵ ڕەیت27500
پۆلارتیV
بەستەری پەیوەندیدار

ماڵپەڕی کەناڵی ئامۆژگاری
مامۆستا عبداللطیف أحمد
ئامانجی ئەکادیمیا

دەمانەوێت فێرخوازان بە زانستە شەرعییەکان ئاشنا بن و ئەو زانستانە بخوێنن کە لە بنەڕەتدا خوێندنیان زۆر پێویستە

کات و بەروار

یەک شەممە
٤ / المحرّم / ١٤٣٩
٢٤ / ئەیلول / ٢٠١٧
مافەکانی پارێزراوە بۆ ئەکادیمیای ئامۆژگاری (٢٠١٦).