ئەو بەشداربووانەى تا ئێستا بڕوانامەیان نەناردووە، هەوڵبدەن وێنەى بڕوانامەکانیان بنێرن، چونکە هەر بەشداربوویەک وێنەى بڕوانامەکەى نەنێرێت، مافی ئەوەى پێنادرێت بەشدارى تاقیکردنەوەکان بکات.

بڕوانامەکان بریتین لە:
یەکەم: بڕوانامەى فەرمى سێی ناوەندی، یان شەشی ئامادەیی، یان زانکۆ یان پەیمانگا.
دووەم: ئەگەر هیچ کام لەوانەى خاڵی یەکەمت دەستنەکەوت، ئەوە کارتى دەرچوون (دەرەجەکان)ی یەکێک لە پۆلەکانى خوێندنت بنێرە، وەکو پۆلى سێی ناوەندی، یان چواری ئامادەیی، یان پێنجی ئامادەیی، یان شەشی ئامادەیی، یان یەکێک لە مەرحەلەکانى زانکۆ، یان یەکێک لە مەرحەلەکانى پەیمانگا.

بۆ شێوازى ناردنى بڕوانامە، کلیک لەم بەستەرەى لاى خوارەوە بکە، شێوازى ناردنى بڕوانامەت بۆ ڕوون دەکاتەوە.

http://safeyoutube.net/w/ObW

دڵنیابوونەوە لە هەژمارەکەت (حسابەکەت)
پرسیارە باوەکان

چۆن بتوانم بەشدار بم لەم ئەکادیمیایەدا؟

پێویستە سەردانى بەشی (ڕێنماییەکان) بکەیت، دواتر خۆت تۆمار بکەیت لە بەشی (چوونە ژوورەوە).

مەرجەکانى بەشدار بوون لەم ئەکادیمایەدا چییە؟

پێویستە سەردانى بەشی (ڕێنماییەکان) بکەیت.

ئایا ئافرەتانیش دەتوانن بەشدار ببن لەم ئەکادیمییایەدا؟

بەڵێ بە دڵنیاییەوە، ئەم ئەکادیمیایە بۆ هەردوو ڕەگەزە.

ئایا لەدوای تەواوبوون چی بڕوانامەیەک دەدرێت بە خوێندکاران؟

لەدوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان و سەرکەوتن تێیدا، بڕوانامەى دبلۆمى زانستە شەرعییەکان دەدرێت بە خوێندکاران، بەڵام ئەم بڕوانامەیە کارى پێناکرێت لە هیچ دام و دەزگایەکى حکومەتدا، ئامانج لێی فێربوونى زانسە شەرعییەکانە، نەک دامەزراندن.

ئایا ئەگەر نەتوانین بینەرى پەخشتى ڕاستەوخۆ ببین، دەتوانین دواتر دەرسەکانمان بەدەست بگات؟

زۆر گرنگە لەکاتى دەرسەکاندا بینەرى پەخشتى ڕاستەوخۆ بیت، بەڵام کە بۆت نەکرا جارێک لە جاران، ئەوە بەڵێ بێگومان لە ماڵپەڕى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى دەرسەکان دادەنرێت لە ڕۆژانى دواتردا.

ئایا شێوازى تاقیکردنەوەکان چۆن دەبێت؟

لەکاتى خۆیدا چۆنێتى تاقیکردنەوەکان و کاتەکەى بۆ بەشداربووان ڕوون دەکەینەوە إن شاء الله.

ئایا شوێنى مانەوە هەیە لە سلێمانى بۆئەوەى بێین لەوێ بمێنینەوە و بەشدارى دەرسەکان بین؟

نەخێر، شوێنى مانەوە نییە لە سلێمانى بۆ بەشداربووان، لە هەر شوێنێک بیت دەتوانیت لە ڕێگەى ئینتەرنێتەوە بەشدار بیت و ببیتە فێرخوازێک لە ئەکادیمیایەکە، وە پەخشی ڕاستەوخۆى دەرسەکان لە ڕێگەى کەناڵى ئاسمانى ئامۆژگارى و ماڵپەڕى ئەکادیمیاى ئامۆژگارییەوە دەگوازرێتەوە إن شاء الله.

ئایا تا چی بەروارێک دەتوانین خۆمان تۆماربکەین؟

کاتى کۆتایی بەشداربوون بریتیە لە (١٥/ ١٢/ ٢٠١٦).

ئایا ئەکادیمیای ئامۆژگارى پەڕەى فەرمى هەیە لە فەیسبووک؟

نەخێر، ئەکادیمیاى ئامۆژگارى هیچ پەڕەیەکى فەرمى نیە لە فەیسبووک، وە داوا لە بەشداربووان دەکەین بەشدارى نەکەن لە هیچ پەڕەیەکى فەیسبووک کە لەلایەن کەسانێکەوە دروستبکرێت، بەڵکو زانیارى پێویست تەنها لە ماڵپەڕى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى وەربگرن.

من زۆر هەوڵی خۆتۆمارکردنم دا بەڵام بە ئامانج نەگەیشتم، دەبێ لە خانەى بڕوانامە چی بنووسرێ تا تۆمارکردنەکە تەواوبێت؟

لە خانەى بڕوانامە ناوى بڕوانامەکانت بنووسە، بۆ نمونە سێی ناوەندی، یان شەشی ئامادەیی، یان زانکۆ، یان پەیمانگا.
وە دوای تۆماربوون، وێنەیەکى باوەڕپێکراوى یەکێک لەو شەهادانە بنێرە.

چۆن بزانم تەواو وەرگیراوم و تۆمارکردنەکەم کێشەى نییە چونکە هیچ شتێکتان بۆم نەنارد لەو بارەیەوە؟

ئەگەر ئیمەیڵت بۆ هاتبێت دواى خۆتۆمارکردن، ئەوە تۆماربوویت لە ئەکادیمیا، تەنها ئەوە ماوە وێنەى بڕوانامەیەکى باوەڕپێکراو بنێریت لەڕێگەى حسابە تایبەتەکەت لە ئەکادیمیا تاوەکو هەژمارەکەشت چالاک ببێت. وە ئەگەر بڕوانامەشت ناردووە، ئەوە چاوەڕێ بکە تاوەکو وەڵامدەدرێیتەوە، بڕوانامەکە ماوەیەکى دەوێت تاوەکو وردبینى دەکرێت.

چۆن هەژمارەکەم چالاک بکەم؟

دواى خۆتۆمارکردن، ئیمەیڵێک دەنێردرێت بۆ ئەو ئیمەیڵەى خۆت پێ تۆمارکردووە، سەردانى ئیمەیڵەکەت بکە، ئەو ئیمەیڵەى لە ئەکادیمیاوە پێت گەیشتووە بیکەرەوە، دوگمەیەکى تێدایە نووسراوە (چالاککردنى هەژمار)، کلیکى لێبکە، بەو شێوەیە هەژمارەکەت بەتەواوى چالاک دەبێت.

ئەگەر ئیمەیڵەکەت بەدەست نەگەیشتووە ئەوا کرتە لەم لینکە بکە و ئیمەیڵەکەت داخل بکە.

http://amozhgary-academy.com/NardniCode

ئایا دەتوانم بڕوانامەى زانکۆ بنێرم لەجیاتى بڕوانامەى سێی ناوەندی؟

بەڵێ دەتوانیت وێنەی بڕوانامەى زانکۆ یان پەیمانگا بنێریت لەجێگەى بڕوانامەى سێی ناوەندی یان شەشی ئامادەیی.

ئایا شێوازى ئەم ئەکادیمیایە چۆن دەبێت؟

ئەم ئەکادیمیایە بۆ خوێندنى زانستى شەرعییە، بۆ ئەو کەسانەى کە ناتوانن لە مزگەوتدا بمێننەوە وەکو فەقێیەک تاوەکو فێرى عیلمی شەرعى ببن، وە بۆ ئافرەتان کە ناتوانن بێن بۆ مزگەوت فێرى عیلم ببن، وە بۆ ئەو کەسانەى کە لە دەرەوەى وڵاتن و نازانن لە کوێ عیلمى شەرعى بخوێنن، لە ڕێگەى ئەم ئەکادیمیایەوە کار بۆ ئەم کەسە جیاوازانە ئاسان دەکرێت بە یارمەتى خواى گەورە تاوەکو بتوانن لەڕێگەى ئینتەرنێتەوە دەرسی شەرعى بخوێنن و زیاتر شارەزا ببن لە دینى خواى گەورە.
خواى گەورە بۆمان ئاسان بکات.

چۆن بزانین بەشداریمان کردووە لە فۆرم پڕکردنەوەدا؟

ئەو ئیمەیڵەى بەکارتهێناوە بۆ خۆتۆمارکردن بیکەرەوە، دەبێت نامەیەکت بۆ هاتبێت لە ئەکادیمیاوە.

ئایا ئەم ئەکادیمیایە بۆ ئافرەتانیشە؟ وە تەنها لە سلێمانیە؟ وە ئەگەر بۆ ئافرەتانیشە چۆن بتوانین بەشدارى بکەین ئەگەر ئەو ئافرەتە لە دەرەوەى سلێمانى بێت؟ وە چۆن بڕوانامە ڕادەست بکەین؟

وەڵامى پرسیارى یەکەمت ئەوەیە کە، بەڵێ بۆ ئافرەتانیشە.
وەڵامى پرسیارى دووەمت ئەوەیە کە، ئەم ئەکادیمیایە تایبەت نییە بە سلێمانى، بەڵکو ئەو کەسانەى لە شارەکانى ترى کوردستانن، یان ئەو کەسانەى لە دەرەوەى وڵاتن، لە هەر شوێنێک بن، دەتوانن لە ڕێگەى ئینتەرنێتەوە بەشدارى بکەن و زانستى شەرعى فێرببن.
وەڵامى پرسیارى سێیەمت ئەوەیە، ئەگەر ئەو ئافرەتە لە دەرەوەى سلێمانیش بێت، کێشەى نیە، چونکە وانەکان لە ڕێگەى ئینتەرنێتەوەیە.
وەڵامى پرسیارى چوارەمت ئەوەیە، کاتێک زانیارییەکانت داخل دەکەیت، ناوت تۆماردەبێت لە ئەکادیمیا، ئەو کات بەشێک دروستکراوە، دەچیتە ئەو بەشە و وێنەیەکى بڕوانامەکەت دەنێریت بۆ ئەکادیمیا. کەواتە پێویست ناکات بڕوانامەکە ڕادەستى ئێمە بکەیت، بەڵکو وێنەیەکمان بۆ بنێرە لە ڕێگەى ئەکاونتەکەتەوە لە ماڵپەڕى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى.

من حەزدەکەم بەشدارى بکەم، بەڵام لە زمانى عەرەبیدا لاوازم، هەتا ئێستا ناتوانم بە جوانى قورئان بخوێنم، ئایا دەتوانم بەشدارى بکەم؟

ئەم ئەکادیمیایە تایبەتە بە خوێندنى زانستى شەرعى، وە کتێبەکانى ئەم ئەکادیمیایە بە زمانى عەرەبیە، بەڵام بە زمانى کوردى شەرح دەکرێت لەلایەن مامۆستاکانەوە، بۆیە بەڕێزتان ئەگەر ویستتان لێبێت دەتوانن خۆتان تۆماربکەن لە ئەکادیمیا و بەشدارى دەرسەکان بکەن، بەو شێوەیە فێرى زانستى شەرعیش دەبیت و زمانى عەرەبیەکەشت بەهێز دەبێت و فێرى شێوازى خوێندنەوەى قورئانیش دەبیت إن شاء الله، چونکە وانەى تایبەت هەیە لە ئەکادیمیا بۆ شێوازى خوێندنەوەى قورئان.

من هیچ شەهادەی پۆلى سێ و شەشم نەناردووە، تکایە چۆن بینێرم؟

کاتێک خۆت تۆماردەکەیت، بەشێک دەردەکەوت، کە داوات لێدەکات بڕوانامەکەت بنێریت، وێنەیەکى بڕواناکەت بگرە و لە ڕێگەى ئەو بەشەوە بینێرە بۆ بەڕێوەبەرانى ئەکادیمیا، ئەوانیش سەیرى بڕوانامەکەت دەکەن و وەڵامت دەدەنەوە.

ئایا دەتوانم بڕوانامەکەم لە ڕێگەى کەسێکەوە بۆتان بنێرم؟

پێویست ناکات لە ڕێگەى کەسێكى ترەوە بینێریت، ئەگەر خۆت تۆمارکردووە، ئەوە بە ئیمەیڵ و پاسۆردەکەت بچۆرە ژوورەوە، پاشان بەشێکت بۆ دەردەکەوێت، لە ڕێگەى ئەو بەشەوە وێنەیەکى بڕوانامەکەت بنێرە.

زۆر هەوڵمدا بەس وێنەی بڕوانامەکەم نەگەیشت، ئایا چی بکەم؟

لەوانەیە بەهۆى خاوى هێڵی ئینتەرنێتەکەتەوە بێت، هەوڵبدە هێڵی ئینتەرنێتى کەسێکى تر بەکاربهێنە و دووبارە وێنەی بڕوانامەکەت بنێرە بۆ ئەکادیمیا.

ئایا ژمارەى تەلەفۆنى ئەکادیمیا چەندە؟

تا ئێستا ئەو خزمەتگوزارییەمان دانەناوە کە بەشداربووان بتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەى ژمارەى تەلەفۆنەوە، ئەگەر بە باشمان زانى، ئەوە إن شاء الله داهاتوودا ژمارەیەکى تەلەفۆن بڵاودەکەینەوە، کە لە ڕێگەیەوە بتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن.
لە ئێستادا هەر شتێکت بوێت، دەتوانیت لێرەوە پەیوەندیمان پێوە بکەیت.

بەستەرى بەشی پەیوەندى لە ماڵپەڕى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى

http://amozhgary-academy.com/Peiwandy

من لە پۆلی دوانزەم و هێشتا تەواوم نەکردووە ئایا ئەتوانم بەشداری بکەم؟

بەڵێ دەتوانیت بەشدارى بکەیت، سەرەتا ناوى خۆت تۆمار بکە لە ئەکادیمیا، پاشان لە خوێندنگاکەت شەهادەیەکى پۆلى سێی ناوەندیت وەربگرە و وێنەیەکى بگرە و بۆمان بنێرە.

بەڕێزان من کێشەى ئەوەم هەیە کە پێشتر بە ئیمەیڵێک ناوى خۆم تۆمارکردووە بەڵام ئیمەیڵەکەم تێکچووە و ئێستا ئەمەوێ بە ئیمەیڵێکى نوێ ناوى خۆم تۆمار بکەم بەڵام دەڵێت ناوەکەت تۆمارکراوە، چی بکەم ئێستا؟

بچۆرە بەشی چوونە ژوورەوە، ئیمەیڵە کۆنەکەت و پاسۆردەکەت داخل بکە، دەچێتە ناو حسابەکەت، لەوێ بەشی زانیارییەکان بکەرەوە، بەشی گۆڕینى ئیمەیڵى تێدایە، کلیکى لێبکە و ئیمەیڵێکى تازە داخل، بەو شێوەیە ئیمەیڵە کۆنەکەت دەگۆڕێت بە ئیمەیڵە تازەکەت.

لەکاتى چوونە ژوورەوە هەموو زانیارییەک دەنووسم دەڵێت هەڵەیە، ئایا چی بکەم؟

دڵنیا ببەوە لەوەى ئیمەیڵەکەت و پاسۆردەکەت بە ڕاستى دەنووسیت. واتە ئەو کاتەى ناوى خۆت تۆمارکردووە، کیبۆردى یونیکۆدت بەکارهێناوە یان عەرەبی یان کوردى، چونکە ئەگەر کیبۆردەکەت جیاواز بێت، پێت دەڵێت زانیارییەکانت هەڵەیە.

بێزەحمەت ئەمەوێت دڵنیابم کە ئیمەیڵەکەم چالاک کراوە، وە چۆن بڕوانامەکەم بنێرم؟

بۆ چالاک کردنى ئیمەیڵەت، ئەبێت سەردانى ئیمەیڵەکەت بکەیت، دەبینیت ئیمەیڵێکت بۆ هاتووە لە ئەکادیمیاوە، بیکەرەوە، لە ناویدا دوگمەى (چالاککردنى هەژمار)ی تێدایە، کلیکى لێبکە، بەو شێوەیە ئیمەیڵەکەت چالاک دەبێت.
ئەگەر ئیمەیڵت بۆ نەهاتووە، کلیک لەم لینکە بکە و ئیمەیڵەکەت داخل بکە.

http://amozhgary-academy.com/NardniCode

سەبارەت بە ناردنى بڕوانامە. بەشی زانیارییەکان بکەرەوە، لە بەشی خوارەوە دوگمەیەک دانراوە بۆ ناردنى بڕوانامە، کلیکى لێبکە، بەشێکت بۆ دەکرێتەوە، دوگمەیەکى تێدایە نووسراوە (Browse)، کلیکى لێبکە، وێنەى بڕوانامەکەت دیارى بکە، پاشان کلیک لە پاشەکەوت بکە، بەو شێوەیە وێنەى بڕوانامەکەت دەنێرێت بۆ بەڕێوەبەرانی ئەکادیمیا، پاشان چاوەڕێ بکە تاوەکو وەڵامدەدرێیتەوە.

ئایا بڕوانامەکە ئەبێت لە قوتابخانەکەی خۆم دەستم کەوێت؟ دواتر بە چ شێوەیەک بینێرم بە ڕەسم یان بە بەرنامەیەک یان pdf؟

بڕوانامەکەت لە قوتابخانەکەى خۆت دەستت دەکەوێت.
بەشێوەى ڕەسم بینێرە، بچۆرە ناو حسابەکەت، بەشی زانیارییەکان بکەرەوە، لەوێدا دوگمەى ناردنى بڕوانامە هەیە، لە ڕێگەى ئەو بەشەوە وێنەیەکى بڕوانامەکەت بنێرە.

هەرچەند هەوڵدەدەم وێنەی بڕوانامەکەم ئەپڵۆد نابێت، هەرچەندە قەبارەکەشی زۆر نیە. بۆ؟

لەوانەیە کێشەکە بەهۆى خاوى هێڵی ئینتەرنێتەکەوە بێت، ئەگەر دەگونجێت، ئینتەرنێتى کەسێکى تر بەکاربهێنە، یان دووبارە هەوڵبدەوە.
وێنەى بڕوانامەکە ناوێکى ئینگلیزى لێبنێ و لەسەر Desktop دایبنێ، پاشان ئەپلۆدى بکە، بەڵکو کێشەکە چارەسەر ببێت.

کێشەم هەیە لە خۆتۆمارکردندا، هەموو خانەکانم پڕکردۆتەوە بەڵام دەڵێت هەموویت پڕنەکردۆتەوە؟

لەوانەیە یەک بەشت بیرچووبێت کە پڕکردنەوە نییە، ئەویش بەشی (نێر، مێ)، ئەم بەشە دەبێت کلیکی لێبکەیت، بۆیە دووبارە هەوڵبدەوە.

بەڕێزم بە ئەرک نەبێ فۆرمەکەم پڕکردۆتەوە بەڵام نازانم چۆن وێنەى بڕوانامەکە بنێرم؟

بە ئیمەیڵ و پاسۆردەکەت بچۆرە ژوورەوە، بەشی زانیارییەکان بکەرەوە، لە بەشی خوارەوە دوگمەیەک دانراوە بۆ ناردنى بڕوانامە، کلیکى لێبکە، بەشێکت بۆ دەکرێتەوە، دوگمەیەکى تێدایە نووسراوە (Browse)، کلیکى لێبکە، وێنەى بڕوانامەکەت دیارى بکە، پاشان کلیک لە پاشەکەوت بکە، بەو شێوەیە وێنەى بڕوانامەکەت دەنێرێت بۆ بەڕێوەبەرانی ئەکادیمیا، پاشان چاوەڕێ بکە تاوەکو وەڵامدەدرێیتەوە.

تێبینى: وەڵامدانەوەى بڕوانامەکەت، ماوەیەکى پێدەچێت.

هەرچی دەکەم ناوم تۆمار نابێت، لە بەشی پاسۆرد چی بنووسم؟

هەوڵبدە زانیارییەکان بە وردى داخل بکەیت، بەشەکان هەمووو پڕبکەیتەوە، بەشی (نێر، مێ) دیارى بکەیت. ئەو کات هیچ کێشەیەکت توشنابێت لەکاتى تۆماربوون.
پاسۆرد واتە وشەى نهێنى، کە دواتر بەکاردەهێنرێت بۆ چوونە ژوورەوە، دەتوانیت هەر شتێک بنووسیت کە خۆت بتەوێت، ژمارە بێت یان وشەیەک بێت.

بێزەحمەت ئەگەر بتوانن لینکى ئەو کتێبانەى کە دەخوێنرێت دابنێن زۆر سوپاستان دەکەم.

کتێبەکان کارى تێدا دەکرێت، إن شاء الله کەی ئامادەبوو لە ماڵپەڕ دادەنرێت.

من بڕوانامەم نەناردووە و تۆماریش کرام.

سیستەمەکە بەو شێوەیە، سەرەتا ناوى خۆت تۆماردەکەیت، پاشان داواى بڕوانامەت لێدەکات. بۆیە ئێستا تۆ دەبێت بڕوانامەکەت بنێریت، ئەو کات حسابەکەت کە دروستت کردووە بەتەواوى چالاک دەکرێت.

من لە زانکۆم، ئایا دەتوانم بڕوانامەى شەش بنێرم لەجیات بڕوانامەى زانکۆ؟

بەڵێ دەتوانیت.
واتە بڕوانامەى زانکۆ بنێریت، یان بڕوانامەى شەش بنێریت، هەرکامیان بێت قەبوڵە، بەمەرجێک وێنەیەکى باوەڕپێکراوى بڕوانامەکە بێت.

من ئیمەیڵەکەم گۆڕی بە ئیمەیڵێکى تازە، بەڵام لە بەشی زانیارییەکان هەر ئیمەیڵە کۆنەکە نووسراوە، بۆچی؟

ئەم شێوازە بەکاربهێنە و دووبارە ئیمەیڵەکە بگۆڕە.
١- بە ئیمەیڵە کۆنەکەت و پاسۆرد بچۆرە ژوورەوە.
٢- بەشی زانیارییەکان بکەرەوە.
٣- کلیک لە دوگمەى گۆڕینى ئیمەیڵ بکە.
٤- ئیمەیڵە تازەکەت داخل بکە.
٥- داواى کۆدێکت لێدەکات کە نێردراوە بۆ ئیمەیڵە تازەکەت، بۆیە ئیمەیڵە تازەکەت بکەرەوە و کۆدەکەت کۆپی بکە و لەو چوارگۆشەیە دایبنێ و کلیک لە پاشەکەوت بکە.
بەو شێوەیە ئیمەیڵە کۆنەکەت دەگۆڕێت بە ئیمەیڵە تازەکەت.

لەکاتى چوونە ژوورەوەدا، هەر دەڵێت زانیارییەکانت هەڵەیە، بۆچی؟

ئەگەر دڵنیایت لەوەى ئیمەیڵەکەت بەشێوەیەکى ڕاست دەنووسیت، کەواتە هەڵەیەک لە پاسۆردەکەدا هەیە کە داخلى دەکەیت.

کلیک لە بەشی (پاسۆردت بیرچووە؟) بکە لە بەشی چوونە ژوورەوە. ئیمەیڵەکەتى بدەرێ. پاشان کلیک لە ناردن بکە. ئیمەیڵێک دەنێرێت بۆ ئەو ئیمەیڵەى داخلت کردووە. سەردانى ئیمەیڵەکە بکە. لەوێ کلیک لە دوگمەى گۆڕینى پاسۆرد بکە. بەشێکت بۆ دەکرێتەوە دوو خانەى تێدایە، لە هەردووکیاندا یەک پاسۆرد بنووسە، با پاسۆردێکى تازە بێت، وە تەواو دڵنیابە چی دەنووسیت. پاشان کلیک لە پاشەکەوت بکە. ئەو جار بچۆ بەشی چوونە ژوورەوە، ئیمەیڵەکەت و پاسۆردە تازەکە بە شێوەیەکى تەواو داخل بکە. إن شاء الله کێشەت نابێت.

ئایا دروستە ئێمە بەس بۆ تاقیکردنەوە ئامادەبین؟

ئەم ئەکادیمیایە بۆ فێربوونى زانستى شەرعییە لە دورەوە و لە ڕێگەى ئینتەرنێتەوە.
ئەگەر بۆت ناکرێت وانەکان ڕاستەوخۆ گوێ لێبگریت، ئەوە بە تۆمارکراوى لە ماڵپەڕى ئەکادیمیا گوێی لێبگرە. گرنگ ئەوەیە کە بەڕێزتان هەموو وانەکانى شەرحى هەموو کتێبەکانى ئەم ئەکادیمیایە لە یەکەمەوە تا کۆتایی گوێتان لێگرتبێت.

ئامانج لەم ئەکادیمیایە تەنها تاقیکردنەوە نیە. چونکە بڕوانامەى ئەم ئەکادیمیایە، بڕوانامەیەک نیە کە بتوانیت لە شوێنێک پێی دابمەزرێیت.

ئەگەر تەنها بەشدارى کردن مەبەست پێی بڕوانامە بێت، ئەوە هەڵەیە. بەڵکو بەشدارى کردن بۆ زیادبوونى زانستى شەرعییە لەلایەن بەشداربووانەوە. چونکە بوونی بڕوانامە بەبێ ئەوەى کەسەکە زانستى شەرعی زیادی کردبێت و ئاستى عیلمى و ڕەوشتى بەرز بووبێتەوە، هیچ سوودی نیە. ئەگەر پلەى دونیاشی پێی بەرزبێتەوە، ئەوە لە قیامەت سود بە خاوەنەکەى ناگەیەنێت.

بۆیە کاتێک بەشدارى دەکەیت، نیەتى ئەوەت هەبێت کە گوێ لە وانەکانى شیکردنەوەى هەموو کتێبەکان بگریت لە یەکەمەوە تا کۆتایی.

وێنەى بڕوانامەکەم دەنێرم، بەڵام نایەت، دەڵێت هیچ فایلێکت دیارى نەکردووە، بۆچی؟

وێنەى بڕوانامەکەت کۆپی بکە بۆ سەر شاشە (Desktop)، پاشان دووبارە هەوڵبدەرەوە، کاتێک وێنەکە دیاری دەکەیت، کەمێک چاوەڕێ بکە، ئەو کات کلیک لە پاشەکەوت بکە.

من پێشتر بە سەرکەوتوویی خۆم تۆمارکرد، بەڵام ئێستا دەڵێت زانیارییەکانت هەڵەیە، بۆچی؟

لەکاتى چوونە ژوورەوە دڵنیابە کە ئیمەیڵ و پاسۆرد بەکاربهێنى، پێشتر ناو و ئیمەیڵیش بەکاردەهات، بەڵام ئێستا تەنها ئیمەیڵ بەکاردێت لەگەڵ پاسۆرد، وە دڵنیابە لەوەى بەشێوەیەکى ڕاست داخلى بکەیت، ئەو کات کێشەت بۆ دروست نابێت إن شاء الله.
بەشی چوونە ژوورەوە بکەرەوە، ئیمەیڵ و پاسۆردەکەت داخل بکە. ئەگەر وتى زانیارییەکانت هەڵەیە، کلیک لە بەشی (پاسۆردت بیرچووە؟) بکە، ئیمەیڵەکەت داخل بکە و کلیک لە ناردن بکە، ئیمەیڵێک دەنێرێت بۆ ئیمەیڵەت، لەوێ کلیک لە گۆڕینى پاسۆرد بکە، پاسۆردێکى نوێ داخل بکە و دووبارە هەوڵبدە بە ئیمەیڵ و پاسۆردە تازەکە بچیتە ژوورەوە.

دەرسەکان لە کوێ دەخوێنرێت، شوێنى تایبەتتان هەیە، یان هەر لە ڕێگەى ئینتەرنێتە؟

شوێنى تایبەت نییە، وانەکان لە ڕێگەی کەناڵی ئامۆژگاری و ماڵپەڕی ئەکادیمیاوە دەگوازرێتەوە.

ئەو کەسانەى کە پێیان ئەڵێم بەشداربن ئەڵێن ئەگەر ئیمتحیانەکان لاى خۆمان بێت ئەتوانین بەشداربین؟

ئیمتیحانەکان لە ڕێگەى ئینتەرنێتەوەیە لە ماڵپەڕى ئەکادیمیا. ئیمتیحان لە مزگەوت ناکرێت، وە لە هیچ شوێنێکى تر ناکرێت.

هەرچەندە ناوم تۆمارکردووە، بەڵام تا ئێستا هەژمارەکەم کارا نەکراوە؟

سەردانى بەشی چوونە ژوورەوە بکە. ئیمەیڵ و پاسۆردەکەت داخل بکە. پاشان کلیک لە دوگمەى دڵنیابوونەوە لە حسابەکەت بکە، پێت دەڵێت هەژمارەکەت چالاک نیە، لە خوارەوە لە بەشی لینکە پێویستەکان کلیک لە بەشی (دووبارە ناردنەوەى کۆدى چالاککردنى هەژمار) بکە و ئیمەیڵەکەتى بدەرێ، ئیمەیڵێکت بۆ دەنێرێت، کە دوگمەى چالاککردنى هەژمارى تێدایە، کلیکى لێبکە، هەژمارەکەت بۆ چالاک دەکات.

ئایا کەی پشکنین بۆ بڕوانامەکان دەکەن؟

چاوەڕێ بکەن، إن شاء الله پشکنین بۆ بڕوانامەکان دەکرێت و ئاگادار دەکرێنەوە لەوەى قەبوڵە یان قەبوڵ نییە.

من چەند ڕۆژێکە ناوى خۆم تۆمارکردووە بەڵام هەتاکو ئێستا هەژمارەکەم چالاک نەکراوە، ئێستا من چی بکەم، وە چەندی ترى پێدەچێت؟

دوو مەرج هەیە لەکاتى بەشداربوون:
مەرجى یەکەم: چالاککردنى هەژمار.
چالاککردنى هەژمار بەوە دەکرێت کە سەردانى ئیمەیڵەکەت بکەیت، ئیمەیڵێکت بۆ هاتووە لە ئەکادیمیاوە، ئەو ئیمەیڵە بکەرەوە، دوگمەیەکى تێدایە، نووسراوە (چالاککردنى هەژمار)، کلیکى لێبکە، هەژمارەکەت بۆ چالاک دەکات.

مەرجى دووەم: ناردنى بڕوانامە.
ناردنى بڕوانامە وادەکات کە تۆ قەبوڵ بکرێیت لە ئەکادیمیای ئامۆژگارى. ڕاستە لە سەرەتای خۆتۆمارکردن داواى بڕوانامە ناکرێت، بەڵکو کە خۆت تۆمارکرد، ئەوجار داوات لێدەکرێت کە بڕوانامە بنێریت تاوەکو قەبوڵ بکرێیت لە ئەکادیمیا.

بۆئەوەى دڵنیابیت کە هەژمارەکەت چالاکە و بڕوانامەت ناردووە یان نەتناردووە، کلیک لەم لینکەى خوارەوە بکە و ئیمەیڵەکەت داخل بکە، زانیاریت دەداتێ دەربارەى ئەم خاڵانە:
ئایا ناوم تۆماربووە؟
ئایا هەژمارەکەم چالاکە؟
ئایا بڕوانامەم ناردووە؟

بەستەرى بەشی دڵنیابوونەوە لە هەژمارەکەت (حسابەکەت)

http://amozhgary-academy.com/Dlniabwn

بەشی (چی کتێبێکت خوێندووە؟)، مەبەست پێی ئەو کتێبانەیە کە لاى مامۆستا خوێندومانە، یان ئەو کتێبانەیە کە خۆمان خوێندومانەتەوە؟

مەبەست پێی ئەو کتێبانەیە کە لاى مامۆستایەک خوێندوتە. ئەگەر هیچ کتێبێکت نەخوێندووە لاى مامۆستا، بنووسە تا ئێستا هیچ کتێبێکم نەخوێندووە.

چۆن بڕوانامە بنێرین، ئایا بە ڕەسم یان هەر بە نووسین بینووسین؟

بە نووسین بینووسە لە خانەى بڕوانامە.
دواى خۆتۆمارکردنیش، وێنەى شەهادەى پۆلی سێی ناوەندی، یان شەشی ئامادەیی، یان زانکۆ، یان پەیمانگا بنێرە.

ئایا گرنگە بڕونامەکە وێنەى بەشداربووی تێدابێت؟

مەرج نیە بڕوانامەکە وێنەى بەشداربووی تێدابێت. گرنگ ئەوەیە بڕوانامەیەکى ڕەسمى بێت.

لە چی شوێنێک تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدرێت؟

لە ڕێگەى ئینتەرنێتەوە تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدرێت إن شاء الله، لە ماڵپەڕى ئەکادیمیای ئامۆژگارى.

ئایا ئەکادیمیای ئامۆژگارى لە دەرەوەى هەرێم خوێندکار وەردەگرێت؟

بەڵێ ئەکادیمیای ئامۆژگارى لە دەرەوەى هەرێم خوێندکار وەردەگرێت. لە هەر شوێنێک بیت، دەتوانیت لە ڕێگەى کەناڵی ئامۆژگارى و ماڵپەڕى ئەکادیمیاى ئامۆژگارییەوە بینەرى وانەکان بیت.

من ئیمەیڵی فەیسبووکەکەم بەکارهێناوە، بەڵام وەڵامم پێناگات بۆ فەیسبووکەکەم، ئایا چاوەڕێبم، یاخود چی؟

ئەکادیمیاى ئامۆژگارى هیچ پەڕەیەکى فەرمى نییە لە فەیسبووک.
کاتێک بەشداربوویەک ئیمەیڵی فەیسبووکەکەى بەکاردەهێنێت، ئەوە وەڵامەکان نانێردرێت بۆ فەیسبووکەکەی، بەڵکو دەنێردرێت بۆ ئیمەیڵەکەى، بۆیە ئاگاداربن.
تەنها لە ڕێگەى ماڵپەڕى ئەکادیمیا و تێلەگرامى ئەکادیمیاى ئامۆژگارییەوە دەتوانن ئاگادارى دواترین هەواڵەکانى ئەکادیمیای ئامۆژگارى ببن.

بەستەرى ماڵپەڕى ئەکادیمیای ئامۆژگارى

http://amozhgary-academy.com

بەستەرى تێلەگرامى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى

https://telegram.me/amozhgary_academy

بەستەرى بەشی پەیوەندى لە ماڵپەڕى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى

http://amozhgary-academy.com/Peiwandy

بێزەحمەت من دەمەوێت بەشداربم، بەڵام گرفتى من ئەوەیە نازانم کاتى وانەکان کەیە، بۆم دەکرێت بینەرى وانەکان بم یان نا؟

بەڕێزم، إن شاء الله لە داهاتودا ئاگادارتان دەکەینەوە لە کاتى وانەکان.
وانەکان لە کەناڵی ئامۆژگارى و ماڵپەڕى ئەکادیمیای ئامۆژگارییەوە دەگوازرێتەوە.
ئەگەر بەڕێزتان بۆتان نەکرا لە کەناڵی ئامۆژگارى بینەرى وانەکان بن، ئەوە دواتر دەتوانن لە ماڵپەڕى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى بینەرى وانەکان بن.

ئایا ئەوکەسانەی کە نەیانزانیوە مەبەست لە (چی کتێبێکت خویندووە؟) ئەوەیە کە لەلای مامۆستایەک خوێندبێتیان، ئاساییە ئێستا ڕەشی بکەنەوە، واتە کێشە لە تۆماربوونەکە دروست نابێت؟

نەخێر کێشە لە تۆماربوونەکە دروست نابێت. بۆیە دەتوانن ڕەشی بکەنەوە، یان بیگۆڕن بەو کتێبانەى کە لەلاى مامۆستایەک خوێندویانە.

ئایا دەکرێت بە ئیمەیڵی خۆم بۆ چەند کەسێک ناو تۆماربکەم؟

نەخێر ناکرێت. هەرکەسێک دەبێت ئیمەیڵی تایبەتى خۆى هەبێت. ئەگەر ئەو کەسانەش ئیمەیڵی تایبەتیان نیە، ئەوە بۆیان دروستبکە، ئەوجار ناویان تۆماربکە بە ئیمەیڵی تایبەتى خۆیان.

ئایا لە چی بەروارێک مامۆستاکان دەرسەکان دەڵێنەوە؟

چاوەڕێ بکە، لە داهاتوو بەروارەکە دەزانیت إن شاء الله.

هەژمارەکەم چالاک نیە، چی بکەم؟

ئەم لینکە بکەرەوە، ئیمەیڵەکەى کە خۆت پێ تۆمارکردووە داخلی بکە، پاشان کلیک لە ناردن بکە، ئیمەیڵێکت بۆ دەنێرێت، بیکەرەوە، لینکى چالاککردنى هەژمارى تێدایە، کلیکى لێبکە، هەژمارەکەت بۆ چالاک دەکات إن شاء الله.

http://amozhgary-academy.com/NardniCode

من بڕوانامەکەم ناردووە بەڵام وەڵام نەدراوەتەوە، ئایا وردبینی بۆ ئەکەن؟

بڕوانامەکان لەکاتى گونجاودا هەموویان بەیەکەوە وردبینى بۆ دەکەین إن شاء الله، دواتر ئاگادارتان دەکەینەوە کە بڕوانامەکە قەبوڵە یان قەبوڵ نیە. چاوەڕێ بکەن.

کەی وانەکان دەستپێدەکات، وە تاکو کەی خۆتۆمارکردن دەمێنێت؟

١- کاتى خۆتۆمارکردن تا (١٥-١٢-٢٠١٦)یە.
٢- چاوەڕێ بکە، لە داهاتوو کاتى دەستپێکردنى وانەکان دەزانیت إن شاء الله.

تکایە ئەمەوێ ناوى خۆم تۆماربکەم، بەڵام ئەڵێت زانیارییەکانت هەڵەیە؟

بەڕێزم، تۆ سەرەتا ناوى خۆت تۆماربکە، پاشان بڕوانامەکەت بنێرە.

ئێستا بۆیە پێت دەڵێت زانیارییەکانت هەڵەیە، چونکە خۆت تۆمارنەکردووە.

بۆ شێوازى خۆتۆمارکردن و ناردنى بڕوانامە، ئەم دوو لینکە بکەرەوە، بە ڤیدیۆ بۆت ڕوون دەکاتەوە.

١- شێوازى خۆتۆمارکردن لە ئەکادیمیاى ئامۆژگارى
https://safeshare.tv/x/80L0zfw4If8

٢- شێوازى ناردنى بڕوانامە بۆ ئەکادیمیای ئامۆژگارى
https://safeshare.tv/x/CFeZjAX0pjs

لەکاتى خوێندنى وانەکان پێویست دەکات ئێمە هیچ کتێبێکمان لابێت؟

بەڵێ پێوستە کتێبەکانت لابێت.
إن شاء الله کتێبەکان لە ماڵپەڕى ئەکادیمیا دادەنرێت بەشێوەى ئەلکترۆنى و دەتوانن خۆتان چاپی بکەن، یان ئەگەر کتێبخانەکان چاپیان کرد، لە کتێبخانەکان بیکڕن.

ئایا ئەو بڕوانامەیەى کە لە ئەکادیمیاى ئامۆژگارى بەدەستى دەهێنم دەتوانم بەو بڕوانامەیە لە مزگەوتەکان دەرس بڵێمەوە و ببم بە مامۆستا؟

نەخێر. ئەکادیمیاى ئامۆژگارى بڕوانامەی ئەکادیمی فەرمی نادات، وە ناتوانیت بە بڕوانامەى ئەکادیمیاى ئامۆژگارى دابمەزرێیت و دەرس بڵێیتەوە لە مزگەوتەکان. بەڵکو ئەم ئەکادیمیایە ئامانجی ئەوەیە کە زیاتر بەشداربووان لە دینى خواى گەورە شارەزا ببن، وە ئەو زانستانە بخوێنن کە لە بنەڕەتدا خوێندنى پێویستە، وە بەپێی توانا سوود بە چواردەورى خۆیان بگەیەنن. بۆئەوەى بتوانیت ببیت بە مامۆستا لە مزگەوتەکان، پێویستیت بە بڕوانامەى فەرمى هەیە.

ئایا ئەگەر ناوى خۆت تۆماربکەیت، بەڵام دواتر نەتوانیت بەشداربیت، چی دەبێت؟

ئەگەر ناوى خۆت تۆماربکەیت، بەڵام دواتر نەتوانیت بەشدارى بکەیت لە هەر چوار کۆرسەکەدا، ئەو کاتە هیچ نابێت، بەڵام بڕوانامەت پێنادرێت.
بۆئەوەى بڕوانامەت پێبدرێت، دەبێت لە هەر چوار کۆرسەکەدا بەشدارى بکەیت.

ئەگەر لە کادیمییاوە نامە بۆ ئیمەیڵەکەم هاتبێ بەڵام دوایی تێیدا نەمێنێ لە ئیمەیڵەکەدا ئایا کێشە دەبێ کە لە نامەی ئیمێڵەکەوە وێنە نەنێری، لە ئەکادیمیاوە بینێری؟

هیچ کێشە نابێت ئەگەر ئەو نامەیە لە ئیمەیڵەکەتدا نەمابێت.
وە بۆ ناردنى وێنەى بڕوانامەکەت پێویستیت بەو نامەیە نییە، بەڵکو لە ڕێگەى ماڵپەڕی ئەکادیمیاوە بچۆرە ژوورەوە، بەشی زانیارییەکان بکەرەوە و وێنەى بڕوانامەکەت بنێرە.


فریکوێنسی ئامۆژگاری

مانگی دەستکردنایلسات
فریکوێنس12521
سیمبڵ ڕەیت27500
پۆلارتیV
بەستەری پەیوەندیدار

ماڵپەڕی کەناڵی ئامۆژگاری
مامۆستا عبداللطیف أحمد
ئامانجی ئەکادیمیا

دەمانەوێت فێرخوازان بە زانستە شەرعییەکان ئاشنا بن و ئەو زانستانە بخوێنن کە لە بنەڕەتدا خوێندنیان زۆر پێویستە

کات و بەروار

شەممە
٢ / شعبان / ١٤٣٨
٢٩ / نیسان / ٢٠١٧
مافەکانی پارێزراوە بۆ ئەکادیمیای ئامۆژگاری (٢٠١٦).