ئەو بەشداربووانەى تا ئێستا بڕوانامەیان نەناردووە، هەوڵبدەن وێنەى بڕوانامەکانیان بنێرن، چونکە هەر بەشداربوویەک وێنەى بڕوانامەکەى نەنێرێت، مافی ئەوەى پێنادرێت بەشدارى تاقیکردنەوەکان بکات.

بڕوانامەکان بریتین لە:
یەکەم: بڕوانامەى فەرمى سێی ناوەندی، یان شەشی ئامادەیی، یان زانکۆ یان پەیمانگا.
دووەم: ئەگەر هیچ کام لەوانەى خاڵی یەکەمت دەستنەکەوت، ئەوە کارتى دەرچوون (دەرەجەکان)ی یەکێک لە پۆلەکانى خوێندنت بنێرە، وەکو پۆلى سێی ناوەندی، یان چواری ئامادەیی، یان پێنجی ئامادەیی، یان شەشی ئامادەیی، یان یەکێک لە مەرحەلەکانى زانکۆ، یان یەکێک لە مەرحەلەکانى پەیمانگا.

بۆ شێوازى ناردنى بڕوانامە، کلیک لەم بەستەرەى لاى خوارەوە بکە، شێوازى ناردنى بڕوانامەت بۆ ڕوون دەکاتەوە.

http://safeyoutube.net/w/ObW

دڵنیابوونەوە لە هەژمارەکەت (حسابەکەت)
ڕێنماییەکان

چەند ڕێنماییەکی گرنگ سەبارەت بە بەشداربوونی فێرخوازان لە ئەکادیمیای ئامۆژگاری

١- ئەکادیمیاى ئامۆژگاری بۆ فێرکردن بەرنامەیەکی فێرکاری خێرخوازیە و بێ بەرامبەرە، ئامانجی نزیك کردنەوەی زانستی شەرعیە لە خوازیارانی، وە بڕوانامەی ئەکادیمی فەرمی نادات.

٢- ئەکادیمیاى ئامۆژگاری بۆ فێرکردن بەرپرس نیە لە دامەزراندنی قوتابیە دەرچووەکانی، وە هەروەها لەدووایدا بەرپرس نیە لە وەرگرتنی قوتابیەکانی لە خوێندنی باڵا.

٣- ئەکادیمیاى ئامۆژگاری بۆ فێرکردن بەرپرس نیە لە بچران و لاوازی هێڵی ئینتەرنێت لەلای خوێندکارەوە لەکاتی دەرسەکاندا، یاخود لەکاتی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ئەکادیمیاى ئامۆژگاری بۆ فێرکردن ئەنجامی ئەدات بۆ خوێندکارانى لە هەندێك بابەتدا لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە.

٤- نابێت قوتابی لە خۆیەوە دەستکاری ناوەڕۆکی ئەو دەرسانە بکات کە لەلایەن ئەکادیمیاى ئامۆژگاری بۆ فێرکردن پێشکەش دەکرێت، یان بیفرۆشێت، یاخوود هەر شتێكی تر، مەگەر لەلایەن ئەکادیمیاوە ڕێگەی پێ بدرێت.

٥- ئەو بەڕێزەی کە دەیەوێت بەشدار بێت نابێت تەمەنی لە (١٦) ساڵ کەمتر بێت و پێویستە وێنەیەکى باوەڕپێکراوى یەکێک لەم بڕوانامانە بنێرێت لەدوای خۆتۆمارکردن بۆ چالاک بوونى هەژمارەکەى، ئەوانیش (بڕوانامەى سێی ناوەندی، یان شەشی ئامادەیی، یان زانکۆ، یان پەیمانگا).

فریکوێنسی ئامۆژگاری

مانگی دەستکردنایلسات
فریکوێنس12521
سیمبڵ ڕەیت27500
پۆلارتیV
بەستەری پەیوەندیدار

ماڵپەڕی کەناڵی ئامۆژگاری
مامۆستا عبداللطیف أحمد
ئامانجی ئەکادیمیا

دەمانەوێت فێرخوازان بە زانستە شەرعییەکان ئاشنا بن و ئەو زانستانە بخوێنن کە لە بنەڕەتدا خوێندنیان زۆر پێویستە

کات و بەروار

شەممە
٢ / شعبان / ١٤٣٨
٢٩ / نیسان / ٢٠١٧
مافەکانی پارێزراوە بۆ ئەکادیمیای ئامۆژگاری (٢٠١٦).